زێرەڤانی بۆپاڵەوانێتی مارسیلیای فەرەنسی لە ئامادەكاری باش دایە
تیپی تۆپی پێی یانەی زێرەڤانی دوای ئەوەی توانی نازناوی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان بۆیەكمجار لە مێژووی یانەكەی بەدەست هێنا، بۆئەم مەبەستەش یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاری ئەوەی داوە كە یانەی زێرەڤانی وەكو نوێنەری هەڵبژاردەی كوردستان و هەرێمی كوردستان بەشداری لە پاڵەوانێتی مارسیلیای نێودەوڵەتی لە وڵاتی فەرەنسا كەبریارەیارییەكانی لە رۆژی 21ی مانگی داهاتوو یارییەكانی دەست پێبكات، رۆژانەش یانەی زێرڤانی لەسەر دەستی ڕاهێنەری بەتوانای
یانەكەیان سلێمان ڕەمەزان رۆژانە مەشقەكانی خۆیان ئەنجام دەدەن بۆباشتر خۆئامادەكردنی یانەكە و بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانیتیەكە ،سلێمان ڕەمەزان ڕاهێنەری یانەی زێرەڤانی لە بارەی دەست ینشان كردنی یاریزانانی یانەی زێرەڤانی گوتی: ئێمە جگە لە یاریزانانی خۆمان چەند یاریزانێكی بەتوانشمان لە یانەكانی تری كوردستان بانگەشت كردوە بۆئەوەی بتوانین شان بە شانی هەموو یاریزانان ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنین و رۆژانەش مەشقەكانی خۆمان ئەنجام دەدەین،پشتمان بەتواناكانی یاریزانانی یانەكانی هەولێروئارارات و پێشمەرگەی سلێمانی و پێشمەرگەی هەولێرودهۆك و شێروانە بەستووە ئەمەش ناوی سەرجەم یاریزانانی یانەكەیە كە لەگەڵ یانەی زێرەڤانی بەشداردەبن.(تالیب ڕەجەب و شێرزاد محەمەد) لە یانەی هەولێرو(هونەر ئەحمەد)گۆڵكاری پێشووی یانەی شێروانە و ئێستای یانەی هەولێرو(عەلی عەزیزو موحسین عومەر) لە یانەی ئارارات و(نێچیرڤان شوكری وئاماد ئیسماعیل ) لە یانەی دهۆك و(ییلال ساڵح) لە یانەی شێروانە و(هیشام هادی وشێرزاد محەمەد و سەباح حەسیب ) لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر و(دیار محەمەد) لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و(زوهێر جەمال وجوتیار موحسین وئەحمەد مەئمون و ئاری شەفیق و زێرەڤان محەمەد و فەرهاد سەدیق وڕاكان عەبدول قادر) لە یانەی زێرەڤانی بەشداربدەن لە یارییەكانی یانەی زێرەڤانی لەم پاڵەوانیتیە نێودەوڵەتیە و یاریزانەكانیشی متمانەی تەواویان بە ۆخیان هەیە بتوانن ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانیتیەكە بەدەست بهێنین.
