له‌یارییه‌كدا دوو یاریزان كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌بن
به‌هۆی پێكانی ستیڤن جێرارده‌وه ئێستا دوو یاریزان نزیكن له‌وه‌رگرتنی نیشانه‌ی كاپتن له‌یارییه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌و به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیرله‌ندا، ئه‌و دوو یاریزانه‌ش بریتین له (ئه‌شلی كۆڵ و فرانك لامپارد) كه‌هه‌ردووكیان یاریزانی یانه‌ی چێڵسی-ن.
بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه هۆدسۆنی راهێنه‌ری پلانێكی داناوه كهبهمشێوهیه، له‌كاتی هاتنه ناوه‌وه‌ی یاریزانان ئه‌شلی كۆڵ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌بێت ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌نجامدانی یاریی ژماره 100 بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی، دواتر له‌كاتی یارییه‌كه نیشانه‌ی كاپتنی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ فرانك لامپاردی هاوڕێی.
خه‌ندان
