كاسیاس له‌قه‌ته‌ر گرێبه‌ستی ئیمزاكرد
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) ئیكه‌ر كاسیاس گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای تۆپی پێی ئه‌سپایه‌ر ئیمزاكرد، ئه‌ویش بۆ دۆزینه‌وه و پێگه‌یاندنی گۆڵچی به‌هره‌مه‌ند، كه‌داهاتوودا كاره‌كانی ئه‌و گرێبه‌سته له‌لایه‌ن ده‌زگای (ئیكه‌ر كاسیاس بۆ پێگه‌یاندنی گۆڵچی به‌توانا) وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئیڤان براڤۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌كادیمیای ئه‌سپایه‌ر رایگه‌یاند: به‌پێی گرێبه‌سته‌كه كاسیاس له‌چالاكیه وه‌رزشییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا ده‌بێته نوێنه‌ری و باڵیۆزی ئێمه، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڵچیه به‌ناوبانگه ئه‌زموون و توانای خۆی له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كاته پرۆگرامێك بۆ ئه‌كادیمیاكه‌مان.
خه‌ندان
