تۆرێ بووه یاریزانی لیڤه‌رپوڵ
له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو تۆرێ به‌گرێبه‌ستێكی بێبه‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌یانه‌ی لیڤه‌رپوڵه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوڵ ته‌نها مووچه به‌و یاریزانه ده‌دات.
له‌ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی ئه‌ی سی میلان هه‌وڵیدا تۆرێ بهێنێته ریزه‌كانیه‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی هه‌ڵبژارد ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه له‌خولی نایابی ئینگلته‌را.
تۆرێی كۆتدیڤواری ساڵی 2002 په‌یوه‌ندی كرد به‌یانه‌ی ئارسناڵه‌وه، دوای به‌سه‌ربردنی 7 وه‌رز له‌و یانه‌یه په‌یوه‌ندی كرد به‌یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا بووه پاڵه‌وانی پریمه‌ر لیگ و جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را و قه‌لغانی خێرخوازی (جامی سۆپه‌ر) ی ئینگلته‌را.
حه‌بیب كۆلۆ تۆرێ برا گه‌وره‌ی یایا تۆرێی یاریزانی پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه و ئێستای یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیه.
خه‌ندان
