هێرشبه‌رێكی لا لیگا ده‌ستگیركرا
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی پۆلیسی ئیسپانیادا هاتووه، به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی توند و تیژی به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی خۆی، رۆبنی ته‌مه‌ن 31 ی ساڵیان ده‌ستگیركردووه.
رۆبن كاسترۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی ریاڵ بیتیس دوای به‌شداریی كردنی له‌مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌ستگیركرا ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی ئه‌و رووداوه‌ی له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی شاری سیڤیلیه‌دا روویداوه.
رۆبن كاسترۆ له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و 18 گۆڵی تۆماركرد، هه‌روه‌ها هاوكاری یانه‌كه‌ی كرد بۆ نزیك بوونه‌وه له‌پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی له‌كاتێكدا ئێستا یه‌ك جه‌وله‌ی خولی پله یه‌كی ئیسپانیا ماوه.
خه‌ندان
