پێشمەرگەی سێمانی بەردەوامە لە ڕامالێنی یانەكان، شەقڵاوەش لەبەرامبەر گازی باشور دۆڕالە خولی بالەی نایابی عێراقی

پێشمەرگەی سێمانی بەردەوامە لە ڕامالێنی یانەكان، شەقڵاوەش لەبەرامبەر گازی باشور دۆڕالە خولی بالەی نایابی عێراقی



كارزان كانەبی

لە درێژەی یارییەكانی خولی بالەی نایابی یانەكانی عێراقی لە شاری نەجەف لە هۆڵی كوفە یارییەكانی خولەكە درێژەی هەیە لە سێ‌ یەم رۆژی یارییەكان یانەی شەقلاوە لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی گازی باشور بووە لەم یارییەشدا سەڕەرای ئەوەی توانی ئاست و ئەنجامێكی شایستە پێشكەش بكات لە یارییەكەدا بەڵام نەیتوانی یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆی بەسەركەوتن كۆتایی پێبهێنێت، بۆیە یانەی شەقلاوە تووشی سێ‌ یەم شكست هاتوو یارییەكەی بە ئەنجامی(3-1)گێم دۆڕان بە گازی باشور، لە یاری دووەمیشدا یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی پێشمەرگەی

سلێمانی و سەناعەی شاری بەغدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگی سلێمانی بەهەمان سیناریۆی یارییەكانی توانی ئاست و ئەنجامی شایستە بێت لە یارییەكە و یانەی سەناعە تووشی شكست بكات بە ئەنجامی (3-1)گێم و سێ‌ یەم سەركەوتنی لەسەر یەكی بردەوە لە خولەكەدا بریاریشە ئەمرۆ سێ‌ شەمە یانەی شەقلاوە لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی شورتەی شاری بەغدا ببێتەوە، یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش لە گرنگترین یاری خولەكە ڕووبەرووی یانەی گازی باشور ببێتەوە كە هەردوو یانە پاڵێوراون بۆبەدەست هێنانی نازناوی خولەكە، سەرجەم یارییەكانی ئەم قۆناغە لە شاری نەجەف ئەنجامدەدرێت.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top