لە خولی پلە دووەكانی كوردستان سبەی سەرچنارو بەردەڕەش شەڕ هەوڵ بۆگەیشتن بە پلە یەك دەدەن

لە خولی پلە دووەكانی كوردستان سبەی سەرچنارو بەردەڕەش شەڕ هەوڵ بۆگەیشتن بە پلە یەك دەدەن
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان كە ئێستا یارییەكانی گەیشتۆتە قۆناغێكی گرنگ و یەك لای كەرەوە بۆگەیشتن بە قۆناغی خولی پلە یەكەكانی كوردستان، سبەی سێ‌ شەممەش لەسەر یاریگای یانەی پێشمەرگەی هەولێرلەكاتژمێر 4ی ئێوارە لە شاری هەولێری پایتەختی كوردستان لە یارییەكی گرنگ و چارەنوسازدا هەردوو یانەی سەرچناری شاری سلێمانی و بەڕەدەڕەشی سەر بە شاری دهۆك لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەوەی بتوانن سەركەوتن بەدەست بهێنین بۆئەوەی پلێتی بەدەست هێنانی خولی یانە پلەكەكانی كوردستان بەدەست بهێنینن،هەرچەندە یانەی سەرچنار لەسەر دەستی یانەی ئاڵتون كۆپری بە لێدانی سزای یەك لای كەرەوە یاری دووەم ئەنجام دەدات ، یانەی بەڕدەڕەشیش دوای ئەوەی سەركەوتنی بەسەر یانەی كەیوان تۆماركرد توانی خۆی بگەینَتە ئەم قۆناغەی ئێستا ، لە یارییەكەی ئەمرۆش هەریەك لەم دوو یانەیە سەركەوتنی بەدەست هێنا ڕاستەوخۆ خۆی دەگەینێتە یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، ماوەی چەند رۆژێكیشە یاریزانانی هەردوو یانە لە مەشق و ڕاهێنانەێكی چڕن بۆئەوەی بتوانن پلێتێكی خولی پلە یەكی كوردستان مسۆگەر بكەن.
Top