ئیبراهیمۆڤیچ نزیکە لە ڕۆشتن

ئیبراهیمۆڤیچ نزیکە لە ڕۆشتن
زالاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دڵنیا نیە لە مانەوەی لە یانەی پاری سانجێرماندا ، ئەگەر هاتوو کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهینەری یانەکە پاریس سانجێرمانی جێهێست.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "تی ئێف 1 ی"، فەڕەنسی ، زالاتان دەڵێت ": زۆرینەی ڕۆژنامەکان پرسیارم لێدەکەن دەربارەی داهاتووی ئەنچیلۆتی ! هیچ شتێک نازانم ، ئەمە ئاسان نیە.

زالاتانی گۆڵکاری خولی فەڕەنسی دەڵێت : نامەوێت ئەنچیلۆتی لە پاریس سانجێرمان بڕوات ، ئەو کەسێکی نمونەییە بە لای یانەکەوە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەموواندا هەیە.

زالاتانی ئەستێرەی هەڵبژاردەی سویدی ڕاشیگەیاندووە لەوانەیە یانەی پاریس سانجێرمان جێبهێڵیت لە دوای ڕۆشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی.



خەندان
Top