دور نیە هاینکس ببێتە ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید

دور نیە هاینکس ببێتە ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید
ئینرکی ڕیس ، بەڕێوەبەری کارەکانی یوب هاینکسی ڕاهێنەری ئەموەرزەی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیڕایدەگەیەنێت دور نیە هاینکس بگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیا.

گەرچەندە لە ماوەی ڕابردوودا ، هاینکس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو کە واز لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دەهێنێت ، بەڵام پێ دەچێت لەو بڕیارەی پاشگەز بووبێتەوەوبەردەوام بێت لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی " مارکا"ی مەدریدی، ئینرکی بەڕێوەبەری کارەکانی هاینکس دەڵیت : هاینکس دڵخۆشە بەوەی جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، ئەگەر پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید داوای لێبکات ئەوە پەیوەندی دەکات بە ریاڵ مەدریدەوە.

جێی باسە ، هاینکس پێشتر لە ڕیاڵ مەدرید بووەو توانیویەتی لەگەڵ ئەو یانە شاهانەییدا لە ساڵی 1998 دا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنێت ، لە ئێستاشدا یانەی ڕیاڵ مەدرید تاکە یانەیە کە زۆرترین نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی بەدەستهێناوە.



خەندان
Top