هاینکس قسە لەسەر داهاتووی دەکات

هاینکس قسە لەسەر داهاتووی دەکات
یۆب هاینکس ، ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ئاشکرایدەکات ، بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ یانەکەی و دڵخۆشە بەوەی بۆتە پاڵەوانی ئەوروپا.

بایرن میونخ شەوی ڕابردوو توانی بە ئەنجامی 2-1 لە بوروسیا دۆرتمۆند بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و دوای تەوابوونی یارییەکە هاینکس دەڵێت : لە سەرەتادا مەترسی زۆری گۆڵکردنمان لەسەر بوو ، تاکوو لە گێمی دووەمدا توانیمان چەندین هێرش بەرین بۆ سەر گۆڵی بەرامبەر.

هاینکس سەبارەت بە داهاتووی خۆی دەڵێت : ڕاستە واز لە یانەی بایرن میونخ دەهێنم ، بەڵام توانام هەیە لە یانەیەکی تر پۆستی ڕاهێنەرایەتی بگرمەوە دەست.

بە پێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەک ، یوب هاینکس بە ویستی خۆی گرێبەستەکەی نوێ نەکردۆتەوە لەگەڵ بایرن میونخدا و بۆیە یانەکەی ناچار بوون گریبەست لەگەڵ پیپ گواردیۆلادا ئەنجامبدەن.


خەندان
Top