ڕۆناڵدۆ نازناوێکی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا
لە یاری کۆتایی خولی ناوبراودا ، یانەی بایرن لە یاریگای ویمبڵی شاری لەندەن ڕووبەڕوی یانەی دۆرتمۆند بووەیەوەو لە یارییەکەشدا بایرن بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنی بەدەستهێناو نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانیان بەرز کردەوە.
هەرچەندە یانەی ڕیاڵ مەدرید نەیتوانی بگاتە قۆناغی کۆتایی و لە قۆناغێ پێش کۆتاییدا ماڵئاواییکرد ،بەڵام ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەکەی توانی ببێتە گۆڵکاری خولەکە بە تۆمار کردنی 12 گۆڵ ، ئەمەش لە دوای چوار ساڵ.
پێنچ لە گۆڵکارەکانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان :
ڕۆناڵدۆ 12 گۆڵ
لیڤاندۆڤسکی 10 گۆڵ
یڵماز 9 گۆڵ
میسی 8 گۆڵ
مۆلەر 8 گۆڵ
خەندان
