ئەو موچەیەی ئارسیناڵ پێشکەشی ڕۆنی دەکات
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامە ئینگلیزیەکە یانەی ئارسیناڵ هەوڵێکی زۆر دەدات بە هێنانی واین ڕۆنی بۆ یانەکەیان و ئامادەشە بڕی موچەی هەفتانەی بگەیەنێتە 200 هەزار پاوەند و ئەمەش موچەکەی دەگەیەنێتە بەرزترین موچەی لە یانەی ئارسیناڵدا و سەردەکەوێت بەسەر واڵکۆت و بۆدۆڵسکی کە موچەکەیان لە هەفتەیەکدا 100 هەزار پاوەندە.
بە پێی دەیلی مەیڵ ،یانەی ئارسیناڵ لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ، هێرشبەرێک دەکرێت و واین ڕۆنیش یەکەم ئامانجی ئارسیناڵ دەبێت.
خەندان
