راهێنەرەکەی بێکهام رێگرە لەئەنجامدانی یاریی ماڵئاوایی

راهێنەرەکەی بێکهام رێگرە لەئەنجامدانی یاریی ماڵئاوایی
لەکاتێکدا یانەی پاریس سان جێرمان یەک یاریی ماوە لەخولی پلە یەکی فەرەنسا، بەڵام کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر ناوی بێکهامی نەخستە ناو پێکهاتەی بانگهێشت کراوی یارییەکە، بەوەش بێکهام لەیاریی ماڵئاوایی بێبەش دەبێت.

بێکهام هیوای وابوو لەو یارییەدا کەبەرامبەر یانەی لۆریان ئەنجامی دەدەن بەشداریی بکات و بەرەسمی ماڵئاوایی لەیاریگاکان بکات، بەڵام ئەنشیلۆتی ئەو یاریزانەی لەپێکهاتەکەی دورخستەوە.

ئەویش بەبیانوی ئەوەی بێکهام پێکانێکی کۆنی لەپاژنەیدا هەیە و یاریگای لۆریان چیمەنی سروشتیە، جۆری ئەو یاریگایەش لەگەڵ پێکانەکەی بێکهام ناگونجێت.



خەندان
Top