مۆرینۆ و گواردیۆلا لە ڕووبەڕوبونەوەیەکی نوێدا

مۆرینۆ و گواردیۆلا لە ڕووبەڕوبونەوەیەکی نوێدا
پاش ئەوەی دوێنێ شەممە ، یانەی بایرن میونخ توانی لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بەرامبەر بە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، توانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت و بەشداری لە یاری جامی سوپەری ئەوروپادا بکات.

لەلایەکی دیکەوە ،یانەی چێڵسی ئینگلیزی ، توانی لەم وەرزەدا نازناوی خولی ئەوروپی بەدەستبهێنێت و ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە ، بەمەش دەتوانێت بەشداری بکات لە یاری جامی سوپەری ئەوروپا.

لە وەرزی داهاتوودا ، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشوی یانەی بەرشلۆنە ، دەبێتە ڕاهێنەری ڕەسمی بایرن میونخ ، هەروەها بریارە لە وەرزی داهاتوودا جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ببیتە ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەڵام ئەمەیان بە شێوەیەکی کۆتایی و ڕەسمی ڕانەگەینراوە.

بەم گۆڕانکارییەش ، ڕووبەڕوبونەوەیەکی نوێ لە نێوان گواردیۆلا و مۆرینۆ ڕوودەداتەوە ، هەر وەک لەڕابردوودا چەندین یاریان ئەنجامداوە لە کلاسیکۆدا. کاتێک ڕاهێنەری بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید بوون.

جامی سوپەری ئەوروپا بڕیارە لە " ڕۆژی 30 ی مانگی ئاب"ی داهاتوودا لە شاری "براگ"ی ووڵاتی "چیک" ، ئەنجامبدرێت کە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکان و پاڵەوانی خولی ئەوروپی کۆدەکاتەوە.



خەندان
Top