له‌نێو ياريگای وێمبڵی له‌ووڵاتی ئينگلته‌را ياری کۆتايی خولی يانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپای گرته ئامێزی خۆی و به‌ڕێوه‌ی برد، ئه‌م وه‌رزه جياواز بوو وه‌رزێکی تايبه‌ت بوو بۆ يانه ئهڵمانييهکان، ياری کۆتايی به‌ڕێوه‌چوو له‌نێوان دوو يانه‌ی ڕکابه‌ری سه‌رسه‌ختی يه‌کدی ئه‌وانيش يانه‌ی بايرن ميونشن و بروسيا دۆرتمۆندن، به‌ئاماده بوونی هانده‌رێکی يه‌کجار زۆر هه‌ردوولا به‌يه‌ک گه‌يشتن له‌نێو ياريگای خه‌ونه‌کان، لهيارييهکی به‌هێزدا کوڕانی باڤاری توانيان سه‌رکه‌وتنێکی گرنگ و مێژوويی تۆمار بکه‌ن به‌سه‌ر يانه هاونيشتيمانييهکهياندا، توانيان به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک سه‌ربکه‌ون و ببنه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پاڵه‌وانێتييه‌که، له‌گێمی يه‌که‌می يارييه‌که‌دا ئاستی هه‌ردوولا مام ناوه‌ند بوو دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند هێرشێکو چه‌ند لێدانێکی به‌هێز ئه‌و گێمه بهبهرامبهربووون به‌بێ گۆڵ به‌کۆتا هات، به‌ڵام له‌گێمی دووه‌می يارييه‌که‌دا هاوسه‌نگی يارييه‌که تێک چوو به‌جۆرێک له‌خوله‌کی شه‌ستدا ياريزانی باڤاری ماريۆ ماندزۆکيچ گۆڵی پێشکه‌وتنی بۆ باڤارييهکان تۆمار کرد به‌ڵام خۆشييهکانيان زۆر به‌رده‌وام نه‌بوو له‌دوای هه‌شت خوله‌ک واته له‌خوله‌کی شهستو هه‌شت ياريزان گۆندۆگان گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی بۆ يانه‌ی زه‌رد پۆشه‌کان تۆمار کرد له‌ڕێگه‌ی لێدانی سزاوه، دوا به‌دوای ئه‌و گۆڵه باڤارييهکان چه‌ند هێرشێکی مه‌ترسيداريان برده سه‌ر تۆڕی گۆڵێ دۆرتمۆند به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو تا له‌دوا ساتی يارييه‌که‌دا ياريزانی هۆڵه‌ندی ئارين ڕۆبن توانی گۆڵی دووه‌م و سه‌رکه‌وتن بۆ يانه‌ی باڤاری تۆمار بکات و خهونهکهيان بهێنێته دی و بونه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌که، يانه‌ی باڤاری توانی بۆ پێنجه‌مين جار له‌مێژووی خۆي‌دا جامی يانه پاڵه‌وانه‌کان به‌رز بکاته‌وه، جێگای ئاماژه‌يه له‌م وه‌رزه‌دا بايرن ميونشن توانی سێ جام به‌ده‌ست بهێنێت که بريتين له‌جامی ئهڵمانياو خولی ئه‌ڵمانيا و خولی يانه پاڵيوانهکانی ئه‌وروپا .