مۆرینۆ بەرپرسیارە لە کارەساتی ئەم وەرزەی ریاڵ مەدرید
کرۆیف دەڵێت " مۆرینۆ بەرپرسیارە لەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا نەیتوانی هیچ نازاوێک بەدەستبهێنێت ، ڕەوشتی مۆرینۆ کاریگەری لەسەر هەمووان کرد ، چونکە یانەی ریاڵ مەدرید یانەیەکی خراپ نیە ، بەڵکو لە ڕاستیدا یانەیەکی زۆر باشە ،بەڵام بەهۆی مۆرینۆ لەم وەرزەدا نازناوی بەدەست نەهێنا.
هەروەها کرۆیف سەبارە بە دوو یاریزان قسە دەکات ، یەکەمیان باس لە گریبەستی نیمار دەکات و پێی وایە لە پاڵ میسی گەورەترین هێڵی هێرشبەر دروست دەکەن ، هەروەها دووەمیان باس لە ڤیکتۆر ڤاڵدێس دەکات و پێی وایە ڕۆشتنی ئاسایی نیە و دەبێت هۆکاری ڕۆشتنی ئاشکرا بکرێت.
خەندان
