ئەلڤێس : بەرشلۆنە پێویستی بە نیمارە

ئەلڤێس : بەرشلۆنە پێویستی بە نیمارە
پاش ئەوەی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی بە شێوەیەکی ڕەسمی ڕاگەیاند ،بڕیاریانداوە نیمار بفرۆشن ، لە ئێستادا چوونی نیمار بۆ هیچ یانەیەک یەکلا نەبۆتەوە کە لە نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنەدایە.

دانی ئەلڤێسی یاریزانی بەرشلۆنە وهاورێی و هاونیشتیمانی نیمار دا سیلڤا ڕایدەگەیەنێت یانەی بەرشلۆنە پێویستی بە یاریزانێکی وەکوو نیمار هەیە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵدا ئەنجامبدات.

ئەلڤێس لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامە ئیسپانییەکان دەڵێت : هاتنی نیمار بۆ بەرشلۆنە کارێکی زۆر باشە ، ئەو دەتوانێت زیاتر یارمەتی میسی بدات و دەبینە گەورەترین رکابەر لە پاڵەوانێتییەکاندا.

ئەلڤێس ووتیشی : بڕوا ناکەم هیچ کێشەیەک هەبێت لەوەی ڕێگری بکات لە ڕێکەوتنی نێوان بەرشلۆنە و نیمار.



خەندان
Top