ئەمڕۆ عێراق یاری هەیە
یارییەکە لەسەر یاریگای شەعب دەبێت لە شاری بەغدادی پایتەخت و بە پێی ئەو کاتەی دانراوە کاتژمێر 4:30 خولەک دەبێت.
نەعیم سەدام ، ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی ڕایگەیاندووە ، دوێنێ هەینی هەڵبژاردەی لیبریا گەیشتونەتە شاری بەغداد و بڕیارە ئەمڕۆش لە یاریگای شەعب یارییەکی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامبدەن.
نەعیم سەدام ووتیشی " ئەنجامدانی یارییە دۆستانەکان بە مەبەستی ئامادەکارییە بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2014 ی بەڕازیل.
یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی عێراق بریتین لە :
نور سه‌بڕی ، جه‌لال حه‌سه‌ن ، محه‌مه‌د حه‌مید ، عه‌لی عه‌دنان ، زه‌رغام ئیسماعیل ،سه‌لام شاكر ، هه‌ردی سیامه‌ند ، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ، عه‌لی حسێن ره‌حیمه، وه‌لید سالم ، هومام تارق ، سه‌یف سه‌لمان ، ئوسامه عه‌لی ، موسه‌نا خالید ، خه‌لدون ئیبراهیم ، سه‌عد عه‌بدولئه‌میر ، هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د ، حه‌یده‌ر سه‌باح ، حه‌مادی ئه‌حمه‌د ، عه‌لا عه‌بدولزه‌هره ، نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م ، یونس مه‌حمود ، موسته‌فا كه‌ریم ، موهه‌نه‌د عه‌بدولره‌حیم ، ئه‌مجه‌د رازی.
خەندان
