چاڤی : ڕیاڵ مەدرید بە بێ مۆرینۆش نازناو بەدەستدەهێنێت

چاڤی : ڕیاڵ مەدرید بە بێ مۆرینۆش نازناو بەدەستدەهێنێت
چاڤی هێرناندێزی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ڕایەگەیەنێت ، هەرچەندە مۆرینۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵیت ، بەڵام یانەکە توانای ئەوەی هەیە بە بێ مۆرینۆش نازناوەکان بەدەستبهێنێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بە ڕەسمی وازی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە هێنا و نزیکە لە گەڕانەوە بۆ لەندەن بۆ لای خێزانەکەیی و هەروەها دووبارە گەڕانەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

سەبارەت بە ڕۆشتنی مۆرینۆ چاڤی دەڵێت : پێم وایە ڕۆشتنی مۆرینۆ کاریگەری نابێت لەسەر ڕیاڵ مەدرید و دەتوانن بەردەوام بن لە بەدەستهێنانی نازناوەکان.

چاڤی لەگەڵ ئەوەشدا پێی خۆش نیە مۆرینۆ خولی ئیسپانی جێدەهێڵیت و بە زەرەرێک بۆ خولەکەی دادەنێت ، هەروەها بە ڕاهێنەرێکی سەرکەتوو وەسفی دەکات.

جێی باسە لەم وەرزەدا مۆرینۆ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید نەیتوانی هیچ نازناوێک بەدەستبهێنێت ، لە خولی ئیسپانیدا پلەی یەکەمی بۆ بەرشلۆنە بوو هەروەها لە خولی یانە پاڵەوانەکان لەسەر دەستی بوروسیا دۆرتمۆند ماڵئاواییکرد و لە جامی شای ئیسپانیاش یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید شکستی بە ریاڵ مەدرید هێنا.



خەندان
Top