بینیتێز نزیکە لە ناپۆلی

بینیتێز نزیکە لە ناپۆلی
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردۆتەوە ، ڕافائیل بینیتێز نزیکە لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵییەوەو بۆ ئەو مەبەستەش ، بەڕیوەبەری کارەکانی ئەو ڕاهێنەرە بە ڕەگەز ئیسپانیە لە ئێستادا لە ئیتاڵیایە.

پاش ئەوەی " واڵتەر ماتزاری" ڕاهێنەری یانەی ناپۆلی وازی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هێنا ، بینیتێزی ڕاهێنەری چێڵسی پاڵێوراوە بۆ شوێنگرەوەی ماتزاری لە وەرزی نوێدا.

بە پێی هەواڵی سکای سپۆرت ، بەڕێوبەری کارەکانی بینیتێز لە ئێستادا لە ئیتاڵیایەو بریارە لەگەڵ دی لاوریتسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی کۆبێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر گریبەستی بینیتێز.




خەندان
Top