ڕۆشتنی فالکاو بۆ چێڵسی تەنها پەیوەستە بە کاتەوە
چێڵسی پاڵەوانی خولی ئەوروپا یەکێکە لەو یانە دیارانەی کە گرنگی بە تواناکانی ئەو هێرشبەرە کۆڵۆمبییە دەدات و رکابەرییەکی گەورەی یانەی مانچستەر سیتی و مۆناکۆ دەکات .
مینۆ دەڵێت : گواستنەوەی فالکاو بۆ چێڵسی ئەستەم نیە ، گەر یانەی ئەتلەتیکۆ جێبهێڵیت بە دڵنیاییەوە چێلسی درێسی خۆی دەکاتە بەر و لە خولی ئینگلیزیدا یاری دەکات.
مینۆ ووتیشی : دەزانممەرجێک هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی فالکاو ئەویش 60 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام هەندیک یانە ئامادەن ئەم نرخە بدەن لە پێناو سەرکەوتن.
خەندان
