مەرجەکانی مۆرینهۆ بۆ چێڵسی

مەرجەکانی مۆرینهۆ بۆ چێڵسی
لەگەڵ نزیکبوونەوەی چوونی خۆزیە مۆرینهۆ بۆ یانەی چێڵسی، رۆژنامەیەکی ئینگلتەرا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەبارەی مەرجەکانی ئەو راهێنەرە بۆ ئیدارەی یانە لەندەنیەکە.

رۆژنامەی (میرەر) ی بەریتانی ئاشکرایکرد، مۆرینهۆ مەرجی هێنانی 7 یاریزانی لەسەر ئیدارەی یانەی چێڵسی داناوە، کەپێدەچێت کۆی هەموویان نزیکەی (116) ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەکە بکەوێت.

بۆ پتەوکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکە، مۆرینهۆ داوای هێنانی هەریەک لە فاڵکاوی یاریزانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید و فیلاینی یاریزانی ئیڤەرتۆن و هاڵکی یاریزانی زینیتی روسی دەکات.

هەروەها ئیلیاکیم مانگالای فەرەنسی و ئەندرێ شۆرلەی یاریزانی بایەر لیڤەرکوزن و ئیسکۆی یاریزانی یانەی مالاگا سێ یاریزانی ترن لەکۆی ئەو 7 یاریزانەی مۆرینهۆ داوایان دەکات.

لەکاتێدا یەکێک لەباشترین گۆڵچیەکانی جیهان لەیانەی چێڵسیە، بەڵام مۆرینهۆ داوای گەڕانەوەی تیۆ کۆرتوای بەلژیکی دەکات، کەپێش چەند وەرزێک یانەی چێڵسی بەشێوەی خواستن بەخشیە یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید.


خەندان
Top