كۆتایی ئەم مانگە مەڕاسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی خولی كوردستانە

كۆتایی ئەم مانگە مەڕاسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی خولی كوردستانە
كارزان كانەبی

دوای ئەوەی سەرجەم خولەكانی كوردستان لە هەریەك لە تازە پێگەیشتوان و لاوان و پێشكەوتوان و خولی پلە یەك كۆتایی هات، كە تێدا یانەكانی كوردستان بە درێژایی خولەكانی كێبركێیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەكە ، یەكێتی تۆپی پێی كوردستانیش بە فەرمی بریاری دا كەوا رۆژی 30ی ئەم مانگە لە هەولێری پایتەختی كوردستان لە مەڕاسیمێكی شایستەدا ئاهەنگی كۆتایی دابەشكردنی خەڵاتەكانی خولەكانی كوردستان بەرێوەبچێت، لە بارەی دابەشكردنی خەڵاتەكان و خۆئامادەكردن بۆمەڕاسیمەكە سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆسایتی گوڵان گوتی:ئێمە وەكو یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە دواین كۆبوونەوەی خۆمان بریاری ئەوەمانداوە كە مەڕاسیمی دابەشكردنی جامەكانی كوردستان ئەنجام بدەین لە كۆتایی ئەم مانگە كە دەكاتە رێكەوتی 30-5 سەرجەم مەدالیا وجام بەسەر سەركەوتوانی خولەكانی كوردستان دابەش بكرێت، بۆ روون كردنەوە بۆسەرجم یانە سەركەوتوەكانیش سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئەوەی ڕوون كردەوە كە ئەوانەی بەشداری وەرگرتنی جام و میدالیاكانی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكە دەكەین سەرپەرشتیاری تیپ و كاپتنی یانەكەو یاریزانان و ڕاهێنەر كە ئەوانە سەركەوتوانی خولەكە ئامادە دەبن بۆوەرگرتنی خەڵات ئەوانەی ناویان لە لیستەكانی یارییەكانی خولەكە هەبووە ئەوان خەڵات دەكرێن،لە بارەی بڕی دابەشكردنی خەڵاتە مادییەكانیش ناوبراو ئاماژەی بەوەدا كەوا خەڵاتی دارایی تیپی یەكەم و دووەم بۆپلە نایاب و پلە یەكی كورسدتان لە 70% لە پارەكەی دابین كراوە بۆیاریزانان دەبێت و 30%بۆیانەكان دەبێت،بۆخولی لاوان و تازە پێگەیشتوانیش 100%پارەكە بۆیاریزانان و سەرپەرشتیار و ڕاهێنەران دەبێت،گوتیشی ئێمە بەرنامەی باشمان داناوە بۆمەڕاسیمی كۆتایی مە

ڕاسیمێكی شایستەو جوان ئامادە دەكەین ،پاڵەوانی خولی نایابی كوردستانیش یانەی زێرەڤانی بوو لە شاری دهۆك وخولی پلە یەكیش یانەی ئاڵای شاری هەولێر بوو .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top