هەولێر دەستی بە هێنانی یاریزانان كردو گۆڵكاری كوردستانیشی پەڵكێش كرد چەند یاریزانێكیش دووردەخرێتەوە

هەولێر دەستی بە هێنانی یاریزانان كردو گۆڵكاری كوردستانیشی پەڵكێش كرد  چەند یاریزانێكیش دووردەخرێتەوە
كارزان كانەبی

بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە وەرزی داهاتووی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان و خولی بژاردەی عێراقی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر دەستی بە مۆركردنی گرێبەست كرد لەگەڵ ژمارەیەك لە یاریزانانی یانەكەی كوردستان بۆئەوەی كە لەم وەرزە نەیتوانی نازناوی خولی نایابی كوردستان بباتەوە، بەهێنانی چەند یاریزانێك ریزی پێك هاتەی یانەكەی بەهێزتر بكات بۆئەم مەبەستەش ئیداری یانەی هەولێر هەریەك لە هونەر ئەحمەدلە یانەی شێروانەی كەڵارو گۆڵكاری خولی نایابی كوردستان بۆریزی خولی بژاردەی عێراقی وهەریەك لە یاریزانان دلێرحاتم و مەسعودهادی وبیلال یوسف لە یانەی هەندرێن هاتنە ریزی یانەی هەولێر، لەم بارەشەوە بۆسایتی گوڵان سەمیر بابۆڕاهێنەری یانەی هەولێر هەواڵەكەی پشت ڕاست كردەوە و گوتی" ئێمە بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەمان و بەدەست هێنانی ئەنجامی باشتر لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی كوردستان كە ئەم ساڵ پلەی دووەمان بەدەست هێناوە، دەمانەی ساڵی داهاتوو ئەنجامان باشتر بێت بۆیە ئێمە بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان (دلێرحاتمی گۆڵچی ومەسعودهادی برگریكاروبیلا یوسفی هێرشبەر)لە یانەی هەندرێن مۆركردوە و لە وەرزی داهاتوو درێسی یانەی هەولێر دەپۆشن لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان ئێمەش دەمانەوێ‌ ئ بۆئەم وەرزە جگە لەم چەند یاریزانێكە ئەگەری ئەوە هەیە چەند گرێبەستێكی تریش مۆربكەین بۆئەوەی بتوانین ئەنجامی باشتر بدەست بهێنین، لەبارەی بڕی گرێبەستەكانی ئەم یاریزانانە ناوبراو گوتی" هەر سێ‌ یاریزانەكەی یانەی هەندرێن لەسەر كاغەزی سپی گرێبەستیان لەگەڵ یانەی هەندرێن مۆركردەوە لە داهاتوو ئێمە گرێبەست و مووچەیان بۆدیاری دەكەین ئەوانەش یاریزانی باش بوون و ئێمە هەوڵمان بۆداون تاكو درێسی یانەكەمان بپۆشن، سەبارەت بە یرایزان هونەر ئەحمەدیش گوتی" ئەم یاریزانە بەفەرمی بۆتە یاریزانی یانەی هەولێربەڵام بەتەنیا لە خولی عێراقی یاری دەكات و یاری بۆخولی كوردستان ناكات و بڕی گرێبەستەكەشی 45ملیۆنە بۆ دوو وەرزە، ئێمە بریاری ئەوەشمان داوە

پێنج تا شەش یاریزان لە خولی كوردستان لە یانەكەمان دووربخەینەوە كە ئەوانەی سودیان لێ‌ نابینین، ئێستا هەوڵی بەردەوام دەبین بۆئامادەكردنی باشترین تیپ هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە.جێگای ئاماژە پێكرنە وەرزی ڕابردوو یانەی هەولێر پلەی دووەمی خولی نایابی كوردستانی بەدەست هێنا.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top