ئۆلۆمپیاكۆس بووە پاڵەوانی باسكەی ئەوروپا

ئۆلۆمپیاكۆس بووە پاڵەوانی باسكەی ئەوروپا
یانەی ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی نازناوی خولی یانەكەانی ئەوروپا (یۆرۆلیگ) لەیاریی تۆپی باسكە بەدەست هێنا كە یارییەكانی قۆناغی كۆتایی لە هۆڵی O2 لەشاری لەندەن ئەنجامدرا، لەیاریی كۆتاییدا یانەی ئۆلۆمپیاكۆس توانی لەیانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بباتەوە بەئەنجامی 100 خاڵ بەرامبەر بە 88 خاڵ، ئەوە جاری سێیەمە لە مێژوودا یانەی ئۆلۆمپیاكۆس ئەم پاڵەوانەتییە بەدەست دەهێنێت، لەیارییەكەدا یاریزانانی ئۆلۆمپیاكۆس دوای دواكەوتنیان بە جیاوازی 17 خاڵ توانیان بگەڕێنەوە و لەكۆتاییدا بە جیاوازیی 12 خاڵ یارییەكەیان بردەوە، یاریزانی یانەی ئۆلۆمپیاكۆس ڤاسیلیس سپانۆلیس بەباشترین یاریزانی خولەكە دەست نیشانكرا.
لەلایەكی دیكەوە لەیاریی دیاركردنی پلەی سێیەم یانەی سیسكا مۆسكۆی رووسی بە ئەنجامی 74 خاڵ بەرامبەر بە 73 خاڵ لەیانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بردەوە و پلەی سێیەمی مسۆگەركرد.
Top