یانەی پاریس سان جێرمان پاڵەوانی خولی فەرنسا بۆندێكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رەتكردەوە سەبارەت بەراهێنەری ئیتالی كارلۆ ئەنشلۆتی كە دەستەی كارگێڕیی یانەی ریال مەدرید دەیەوێ ئەركی راهێنانی یانەی شاهانە وەربگرێت، راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاماژەیان بە ئەگەری ئەوەی ئەنشلۆتی ببێتە راهێنەری یانەی ریال لەشوێنی راهێنەری پورتوگالی جۆزێ مۆرینهۆ كە پێشبینی رۆیشتنی بۆ یانەی چێلسی دەكرێت . ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمان لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز گوتی: ریال مەدرید هاتنە لای ئێمە سەبارەت بەراهێنەر ئەنشلۆتی و گفتوگۆمان كرد، پێم راگەیاندن كە ئەنشلۆتی بۆندی لەگەڵ ئێمە هەیە و لەوەرزی داهاتوو راهێنەری یانەكەمان دەبێت . هەروەها خلێفی گوتی: ئەنشلۆتی كەسێكی زۆر لێهاتووە، من دڵنیام لەوەرزی داهاتوو لەگەڵمان بەردەوام دەبێت .
شایانی باسە ئەنشلۆتی توانی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نازناوی خولی فەرەنسا بباتەوە بۆ یەكەمجار لەدوای ساڵی 1994 وە .