وەكو رێز گرتن لە تواناكانیان و بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی ئەو كەسانەی كە ماندوون و دەستكەوتی باشیان بەدەستهێناوە لە یانەكەیان و ئێستاش كارەكانیان بە كۆتایی هاتووە لە یانەكەیان، لە رێوڕەسمێكی شایستەدا دەستەی كارگێڕی یانەی هەندرێن رێزی لە هەریەك حاجی نەوزاد جێگری سەرۆكی یانەكە و سەمەد جەوهەر ڕاهێنەری یانەی هەندرێن كە چەندین دەستكەوتی گرنگی لە یانەكە بەدەستهێناوە و ئەمساڵیش بە یەكجاری ماڵئاوایی لە یانەی هەندرێن كرد، كاپتنی پێشوو عەباس حەسەن كەركوكی كە خزمەتێكی بەرچاوی لە یانەكە هەبووە لە پێشتر و وەلید یاسین كاپتنی ئێستای یانەكە كە ئەمیش واز دەهێنێت، خەڵات كران،بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن، لەلایەن خۆشیەوە حاكم جەمال سەرۆكی یانەی هەندرێن گوتی: ئێمە وەكو رێزگرتن لەم كەسانە كە خزمەتێكی زۆری یانەكەیان كردووە پێمان باش بوو كە ئەو جۆرە كەسانە خەڵات بكەین كە بە یانەكەمان ماندوو بووینەو رۆڵی خۆیان هەبووە لە یانەی هەندرێن و توانیویانە ئەنجامی باش لەگەڵ یانەكە بەدەست بهێنن.