لە خولی بژاردەی عێراق ئەمرۆ زاخۆ و سلێمانی بۆسەركەوتن دەجەنگن

لە خولی بژاردەی عێراق ئەمرۆ زاخۆ و سلێمانی بۆسەركەوتن دەجەنگن
كارزان كانەبی
لە درێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی شەشەمی خولەكە لە قۆناغی دووەم ، بریارە ئەمرۆ چوارشەممە لە چەند یاریگایەكی جیا جیای شارەكانی عێراق چەند یارییەكی بەهێز ئەنجام بدرێت، لەسەر یاریگای بارزان لە شاری زاخۆ لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی زاخۆ و كەربەلا ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، لەم یارییەشدا هەردوو یانە چاویان لەبەدەست هێنان سێ‌ خاڵی یارییەكەیە بۆئەوەی لەریزبەندی یانەكان بچنە پێشەوە، یانەی سلێمانیش لەسەر یاریگای مەلعەبەكە لە شاری سلێمانی میوانداری یانەی زەورا دەكات لە یارییەكی بەهێزدا، لەم یارییەشدا یانەی سلێمانی بەدوای تۆلە دەگەرێت بۆئەوەی سەركەوتن بەدەست بهێنێ‌ و هاندەرانی ئاشت بكاتەوە بەسەركەوتن، لەبەرامبەریشدا یانەی زەورا بۆدرێژە دان بە ئەنجامە باشەكان ڕووبەروی یانەی سلێمانی دەبێتەوە و هەردوو یانەش ئامانجیان سێ‌ خاڵی یارییەكەیە ، لە شاری بەغداش لە دێریی پایتەختی عێراق هەردوو یانەی بەغداو تەلەبە ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە ، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە دەدەن بۆ بەرز كردنەوەی ژمارەی خاڵەكانیان لە ریزبەندی یانەكان،هەر لە شاری بەغداش یانەی جەوییە لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی نەفتی باشور دەكات، بۆئەم یارییەش یانەی جەوییە چاوی لەسەركەوتنە بۆئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات لە خولی بژاردە، یانەی مەسافیش بەسەرپەرشتی نازم شاكری ڕاهێنەری نوێ‌ یانەكە ڕووبەروی یانەی مینای شاری بەسەر دەبێتەوە، سەركەوتنی ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگە، سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر4ی دوای عەسر ئەنجام دەدرێت. بەهۆی بەشدارییەكانیان لە جامی یەكێتی ئاسیا یارییەكانی هەردوو یانەی هەولێرو نەفت و دهۆك و سناعە بۆكاتێكی تر دوا خرا كە بریار بووئەمرۆ یارییەكانیان ئەنجام بدەن.
Top