لە جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا ئەمرۆ هەولێرڕووبەرووی شورتەی سوری دەبێتەوە
بریارە ئەمرۆ چوارشەممە لە كاتژمێر7ی شەو لەسەر یاریگای نێو دەوڵەتی شەهید فرانسۆ هەریری لە میانی یارییەكانی قۆناغی شانزەی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا هەردوو یانەی هەولێروشورتەی سوری لە گرنگترین یاری ئەم قۆناغە ڕووبەرووی یەكتری ببنەوە، بۆئەنجامدانی ئەم یارییەش یانەی شورتەی سوری بە شاندێكی 30كەسیەوە لەرۆژی یەك شەمەوە گەیشتۆتە شاری هەولێرو چەند یەكەیەكی مشەقیان ئەنجامداوە، لەبەرامبەریشدا یانەی دهۆك لەسەر دەستی ڕاهێنەری كرواتی ڕادان گاسنین ئامادەكارییەكی باشی ئەنجامداوەو لە نزیكەوە ڕادان بە وردی سەیری یارییەكانی یانەی شورتەی كردوە بۆئەوەی زۆرترین زانیاری لەسەر یانەی ناوبراو كۆبكاتەوە لە یارییەكەی ئەمرۆ لەسەر خاڵە لاوازەكانی یانەی میوان كاربكات،ئامانجی ئەمرۆی یانەی هەولێر سەركەوتنەو گەیشتنە بە قۆناغی هەشتەمی خولەكە بە سوودوەرگرتن لە یاریگاو هاندەران بۆیە هەموو هەولێكی بەدەست هێنانی سەركەوتن دەبێت لەبەرامبەریشدا یانەی شورتەی سوری هەوڵ دەدات لەم یارییە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات بۆئەوەی بتوانێ ئەم قۆناغە لەسەر دەستی هەولێر ببرێت، لە بارەی ئامادەكارییەكانی یانەی هەولێریش لە بارەی ئەم یارییەش عومەر مەجید یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی هەولێر بۆسایتی گوڵان گوتی: ئەم یارییە بۆیانەی هەولێر زۆر گرنگە و هیچ مەجالێكی تێدا نیە كە ئەنجامی چاوەڕوان نەكراو ڕووبدات،یارییەكە بۆئێمەش لەوە گرنگترئەوەیە كە یارییەكە لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانی یانەكەمان ئەنجامی دەدەین،گوتیشی لەم یارییە لە هەموو شتێك زیاتر پێویستمان بە هاندانی هاندەرانە بۆئەوەی بتوانین لە قۆناغی هەشتەم سەركەوین و متمانەی تەواویشمان بە یاریزانانی خۆمان هەیە كە دەتوانن سەركەوتن بەدەست بهێنین مەشقی چڕو بەردەوامان كردوە بۆئەوەی بتوانین سەركەوتن بەدەست بهێنین، ئێمەزانیاری وردمان هەیە لەسەر شێوازی یاری كردنی یانەی شورتە و هەر چەندە ئەوانیش یانەیەكی بەهێزن و كۆمەلێك یاریزانی بەتوانای كۆكردتەوە لە یانەكانی تر بۆئەوەی پێك هاتەیەكی بەهێز دروست بكات و زیاتر لە حەفت یاریزانی لە هەڵبژاردەی سوریا یاری دەكەن،ئاماژەی بەوەشدا كەوا ڕدانی ڕاهێنەر چۆتە وڵاتی كوێت بۆسەیر كردنی یاری قادسیە و شورتە بۆئەوەی ئاگاداری شێوازی یاری كردنی ئەوان بێت و بۆئێمەش ئەوان یانەیەكی ئاسان نابن، بەهیوای ئەوەین سبەی هاندەران بە هەموو شێویەك بێن بۆیاریگاو هانی یانەكەی خۆیان بدەن.
