پێشمەرگەی سلێمانی جامی كوردستانی بردەوە بۆشارە حەیاتەكە
لەسەر یاریگای ئارارات لە هاوینە هەواری پیرمام لە یاری كۆتایی جامی كوردستان هەردوو یانەی ئارارات و پێشمەرگەی سلێمانی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لە یاری كۆتاشیدا سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان وژمارەیەك لە لێپرسراوانی لێژنەی ئۆڵۆمپی كورستان و سەرجەم ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئامادەی یاری كۆتایی بوون ،لە سەرەتای گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك لە یارییەكە دا، تا خولەكی 11ی یارییەكە كاتێك یاریزانی یانەی پێشمەرگە ئاكۆ نوری بە تۆپێكی بەهێز لە دووری هێلی سزا توانی گۆڵی یەكەم بۆیانەی پێشمەرگەی سلێمانی تۆماربكات،دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی ئارارات كەوتنە خۆیان بەمەبەستی ڕاست كردنەوەی ئەنجامی یارییەكە و چەندین هێرشیان بردە سەرگۆڵی یانەی پێشمەرگە و یاریزانانی هێلی بەرگری پێشمەرگەش بوونە بەربەست لەبەردەم هێرشەكان، لتا خولەكی 45ی یارییەكە ئەحمەد سالاری گۆڵكاری یانەی سلێمانی توانی لە جولەیەكی جوان گۆڵی دووەمی یانەی پێشمەرگەی تۆماركرد ئەم گێمەش بەم ئەنجامە بۆبەرژەوەندی یانەی پێشمەرگە بە كۆتایی هات بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ.
لەگەڵ دەستپێكی گێمی دووەمی یارییەكەیاریزانانی یانەی ئارارات بە پلانەكانی عەبدوڵلامەحمودی ڕاهێنەر كە چەند گۆڕانكارییەكی لە ریزی یانەكەی كرد بەمەبەستی گۆرینی ئەنجامی یارییەكە و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یانەی پێشمەرگە، لەم ناوەشدا لە خولەكی 67ی یارییەكە یاریزان نەشئەت جەبار توانی گۆڵی یەكەمی یانەی ئارارت تۆماربكات،دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی زیاتر بەرگریان دەكرد بۆ پاڕاستنی ئەنجامی یارییەكەو یانەی ئاراراتیش پەلەیان دەكرد لە تۆماركردنی گۆڵ تاخولەكی 76ی یارییەكە كاتێك یاریزان سەمەد ئیسماعیل توانی گۆڵی دووەم و یەكسان بوونی یانەی ئارارت تۆماربكات،دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی بە یەكسان بوونی یارییەكەیان دەداو یارییەكەش بە یەكسان بوونی هەردوو یانە بە دوو گۆڵ كۆتایی هات و بە پێی شێوازی خولەكەش كە پێشتر بریاری لەسەر درابوو پەنا بریار بەر لێدانی سزای یەك لای كەرەوە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ، بۆیەكمجار لە مێژووی خۆی نازناوەكەی بۆشارە حەیاتەكەو پایتەختی رۆشنبیری بردەوە، دواتریش لەلایەن ئامادەبووان خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان و تیپە سەركەوتوەكان دابەشكراو جامی پاڵەوانیتیەكەش لەلایەن كاپتنی یانەی پێشمەرگە بەرز كرایەوە و خەڵاتی مادیش برشی 50ملیۆن بۆیانەی پێشمەرگە و 30ملیۆن بۆیانەی ئارارات دابین كرا،دواتریش یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئاهەنگی سەركەوتنیان گێرا..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
