خولی ڕاهێنەرانی نێودەوڵەتی سلێمانی كۆتایی هات، بروانامەی cیان پێ‌ درا

خولی ڕاهێنەرانی نێودەوڵەتی سلێمانی كۆتایی هات، بروانامەی cیان پێ‌ درا
كارزان كانەبی
بەمەبەستی بەرز كردنەوەی ئاست و توانای ڕاهێنەرانی شاری سلێمانی و دەوروبەری زیاتر ئاشنا بوون بە دواین زانیارییەكان،كە ماوەی دوو هەفتەیە خولەكە درێژەی هەبوو و رۆژانە وانەكانی خولەكە لەلایەن وانە بێژی ئێرانی بەناوبانگ عەلی ئەكبەری وانەكان دەگوترانەوە ،خولەكەش بەسەر پەرشتی یەكێتی ۆتپی پێی لقی سلێمانی و یەكێتی تۆپی پێی عێراقی سەر پەرشتی دەكرد، لە خولەكەش دا رۆژانە چەندین وانەی بەنرخ پێشكەشی ڕاهێنەرانی بەشداربوو لە خولەكە دەكرد،لە كۆتایی خولەكەش لە هۆلی بەرێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی سلێمانی لە مەڕاسێمێكی شایستەدا كۆتایی هات بە خولەكە، لە كۆتایی خولەكەش جگە لە عەلی ئەكبەری وانەب ێژی خولەكە و سەلاح محەمەد كەریم جێگری سەرۆكی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و ژمارەیەك لەبرپرسانی وەرزشی ئامادەی رێو رسمی كۆتایی هاتنی خولەكە بوون، كە ناوبژیوانانی بەشداربوو سودێكی زۆریان ڵی بینی و هیوایان خواست كردنەوەی ئەم جۆرە خولانە بەردەوام بێت ساڵانە بۆ بەرز بوونەوەی ئاستی ناوبژیوانی شاری سلێمانی ،دواتریش بڕوانامەیc نێو دەوڵەتی بەخشرایە سەر(38) ڕاهێنەرانی بەشداربوو لە خولەكە.
Top