هەڵبژاردەی هەولێر پاڵەوانی جۆدۆ بوو
بەمەبەستی دەست نیشان كردنی یاریزانان بۆهەڵبژاردەی جۆدۆی عێراق و گرنگی دانی زیاتری یاری جۆدۆ لە شارەكانی كوردستان خزمەت كردنی زیاتری ئەم یارییە، بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی جۆدۆی عێراق و بەهاوكاری لقی یەكێـتی جۆدۆی هەولێر، لەهۆی داخراوی بنكەی وەرزش و لاوانی بنەسلاوە لە قەزای دەشتی هەولێر پاڵەوانێتی جۆدۆی هەڵبژاردەی شارەكانی كوردستان بەبەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەی جۆدۆی شارەكانی (هەولێرو دهۆك و سلێمانی) بەرێوەچوو لەكێشە جیاوازەكاندا لەهەردوو ئاستی لاوان و تازە پێگەیشتوان، لە پاڵەوانیتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لە پاڵبژاردەی شارەكان ئاستێكی بەرزیاپێشكەش كرد بەمەبەستی بوون بە یاریزان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق و بەشداری كردن لە پاڵەوانیتیەكانی دەرەوەی عێراق بە نوێنەرایەتی عێراق،ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانیتیەكەش بەمشێوەی خوارەوەبوو.
1-هەڵبژاردەی هەولێر
2-هەڵبژاردەی دهۆك
