لە 14ەمین پاڵەوانێتی رۆژئاوایی یانەكانی ئاسیا دهۆك بەسەركەوتن دەستی پێكرد

لە 14ەمین پاڵەوانێتی رۆژئاوایی یانەكانی ئاسیا  دهۆك بەسەركەوتن دەستی پێكرد
كارزان كانەبی
لە شاری دهۆك لە هۆڵی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی باسكەی رۆئاوایی ئاسیا بەهاوكاری یەكێتی ناوەندی باسكەی عێراقی و بەبەشداری حەفت یانەی وڵاتانی رۆژئاوایی ئاسیا ، پاڵەوانێتی باسكەی یانەكانی رۆژئاوایی دەستی پێكرد،لە دەست پێكی یارییەكانی پاڵەوانیتەكەش سێ‌ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی بەشداربوو لە پاڵەوانیتیەكە بەرێوەچوو، لەیەكەم یارییدا هەردوو یانەی دهۆك و جەیشی سوری ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە،لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن بە پشتن بە ستن بە یاریزانانی پیشەگەری یانەكەیان و توانیان یارییەكە بە ئەنجامی(70-61)خاڵ ببەنەوە و زەنگێكی مەترسی بۆیانەكانی تر لێبدەن،لە دووەم یارییشدا هەردوو یانەی فولادی ئیرانی و شانڤێلی لوبنانی بەیەك گەیشتن و لە یارییەكی ئاست بەزردا هەردوو یانەی هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتنیان دەدا و سەر ئەنجامیش یانەی شانڤێل بەزەحمەت بە ئەنجامی (83-84)خاڵ دۆڕا بە یانەی فولاد، لە سێ‌ یەمیشدا هەردوو یانەی كەرخ و پێرۆشیمی ئێرانی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یانەی كەرخ دووچاری یەكەم شكست هات لە خولەكە و بە ئەنجامی(77-70)خاڵ دۆڕا بە یانەی ناوبراو.
Top