لە یاری كۆتایی جامی كوردستان ئەمرۆ ئارارات وپێشمەرگەی سلێمانی هەوڵی نازناوەكە دەدەن

لە یاری كۆتایی جامی كوردستان ئەمرۆ ئارارات وپێشمەرگەی سلێمانی هەوڵی نازناوەكە دەدەن
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاری داكەوا رۆژی 13ی ئەم مانگە كە هاوكات ئەمرۆدووشەممە دەكات، دەستنیشان كرد بە ئەنجامدانی یاری كۆتایی جامی یانەكانی كوردستان كە هەرێك لە یانەكانی پێشمەرگەی سلێمانی و ئارارات گەیشتنە یاری كۆتایی ، بریاریشە ئەمرۆ لە كاتژمێر 4ی ئێوارە یاریگای یانەی ئارارات لە پیرمام هەردوو یانە یاری كۆتایی خولەكە ئەنجام بدەن،بۆیارییەكەی ئەمرۆش هەردوو یانەی یاری كۆتایی ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەوەی بتوانن نازناوی خولەكە بۆخۆیان یەك لای بكەنەوە، یاریزانانی یانەی هەردوو یانەش هەموو هەولێكیان بۆ بەرز كردنەوەی نازناوی خولەكەیە،لە بارەی ئامادەكارییەكانیش بۆیارییەكەی ئەمرۆ عەبدوللا مەحمودڕاهێنەری یانەی ئارارات بۆسایتی گوڵان گوتی : پێشەكی دەست خۆشی لە یەكێتی ناوەندی تۆپی پێێ‌ كوردستان دەكەم بۆكردنەوەی ئەم پاڵەوانیتیە دەست خۆشی لە یاریزانانی خۆشمان دەكەم كە ئەمساڵ توانیمان پلەی سێ‌ یەمی خولی نایب بەدەست بهێنین و هەر چەندە ئاواتی ئێمە لە خولەكە بەدەستهێنانی پلەی باشتر بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەستەی كارگێری یانەكە لەگەل ئێمە دانیشتون و دەست خۆشیان لێ‌ كردین، بۆیارییەكەی ئەمرۆش ئامادەكاری باشمان كردوە یاریزانەكانمان هەمووی ئامادەن، هیوای هەموو یانەیەكە لە یاریگای خۆی یاری كۆتایی بكات و نازناوەكەش بەدەست بهێنێت، ئێمەش هەوڵ بۆبەرزكردنەوەی نازناوەكە دەدەین، یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش یەكێكە لە یانە بەهێزەكان ئێمە پلەكانی یەكەم و دووەمان لەدەست چووە بۆیە هەوڵ دەدەین نازناوەكە بەرز كەینەوە، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە لە یانەكە.لەبەرامبەریشدا ئەرسەلان جەلال یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆسایتی گوڵان گوتی: بەشێوەیەكی زۆر باش خۆمان ئامادەكردوە بۆئەم یارییە گرنگە،لە هەوڵی ئەوەشین ئەمساڵ نازناوەكە بۆخۆمان بەدەست بهێنین،چونكە لە خولی كوردستان نەمنتوانی ئەنجامەكان بەدڵێ‌ خۆمان بێت،هەر چەندە یانەی ئارارات یەكێكە لە یانە بەهێزەكان یاریزانی بەتوانای زۆرە لە یانەكە ئێمەش پشتیوان بەخوای گەورەو یاریزانانی یانەكە و ستافی یانەبەلێنمان داوە تا دوا چركەكانی یارییەكە هەوڵ بۆبردنەوەی نازناوەكە بدەین،بۆئەوەی نازناوی جامەكە ببەینەوە بۆسلێمانی پایتەختی رۆشنبیری ، گوتیشی كێشەمان هەیە كە كەپێنج یاریزانی سەرەكی یانەكەمان یاری ناكەن بەهۆی پێكانەوە ڕەنگە ئیوەش كاریگەری خۆی هەبێت لەسەر یانەكەمان، یاریزانێكی نێجیریشمان هەبوو بەڵام ئەویش ناتوانێ‌ بەهۆی كێشەی فیزەوە بەشداربێت بەڵام یاریزانانی تری یانەكەمان دەتوانن بۆشایییەكە پڕ كەنەوە.
Top