هەرچەندە نازناوی فەڕەنسای بەدەستهینا ، داهاتووی ڕوون نیە

هەرچەندە نازناوی فەڕەنسای بەدەستهینا ، داهاتووی ڕوون نیە
کارلۆ ئەنچیلۆتی بە ڕەگەز ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجیرمانی فەڕەنسی ، ڕەتیدەکاتەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بیر بکات پاش ئەوەی لەم وەرزەدا بووە پاڵەوانی خولی یانەکانی فەڕەنسا.

یانەی پاریس سانجێرمان جارێکی تر توانی سەرکەوێت بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە وەرزی داهاتوودا و لەگەڵ ئەوەشدا پاڵێوراوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید پاش رۆشتنی مۆرینۆ لەو یانەیەدا.

ئەنچیلۆتی دەڵێت : تاکوو ئێستا بریارم لە داهاتووی خۆم نەداوە ، بەڵام لە هەفتەکانی داهاتوودا بریاری کۆتایی دەدەم.

ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری پێشوی چێڵسی دەڵێت : لەگەڵ سەرۆکی یانەکەم کۆدەبمەوەو گفتوگۆ دەکەم ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕیاڵ مەدرید لە بیر ناکەم و ئەگەری هەیە هەلێک بێت بۆ من.




خەندان
Top