فیرگسۆن داواکەی ڕۆنی ئاشکرا دەکات
ڕۆنی لە یاری دوێنێی یانەکەیدا دورخرابوویەوە لە پێکهاتەی سەرەکی ، کاتێک بەرامبەر بە یانەی سوانسی سیتی یارییانکرد و بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنیان بەدەستهینا لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد.
لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرتسی بەریتانی ، فیرگسۆن دەڵێت : پاش ئەوەی نازناوەکەمان بەدەستهێنا ،واین ڕۆنی داوای ڕۆشتنیکرد لە یانەی مانچستەر یونایتید.
ڕۆنی لەگەڵ یاریزانەکانی هاوڕییدا بەشداری ئاهەنگی بەرزکردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی پریمەرلیگی کرد پاش ئەوەی یانەکەی توانی بۆ جاری 13 لە ماوەی 26 ساڵدا نازناوەکە بەرز بکاتەوە.
خەندان
