لە خولی بژاردەی عێراقی هەولێرگۆڵباڕانی سلێمانی كرد

لە خولی بژاردەی عێراقی  هەولێرگۆڵباڕانی سلێمانی كرد
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی پێنجەمی خولەكە لە قۆناغی دووەم، لەسەر یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەك زۆر لە هاندەرانی وەرزشی یانەی هەولێر میوانداری یانەی سلێمانی كرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز لە گێمی یەكەمی یارییەكە پێشكەش بكەن ولەم گێمەش سێ‌ گۆڵ لەرێكای هەریەك لە یاریزانان(لوئەی سەلاح 2گۆڵ وئەمجەد ڕازی) تۆمارمار بكەن لە خولەكەكانی (17،19،31)، یانەی سلێمانیش تاكە گۆلێكی لەرێگای یاریزان(حاتم عەلی) لەخولەكی 39تۆماركرد، ئەم گێمەش بۆ بەرژەوەندی یانەی هەولێر بەكۆتایی هات، لەگێمی دووەمی یارییەكە هێرشەكانی كوڕِانی پایتەخت بەردەوام بۆسەرگۆڵی تیپی میوان و یاریزانانی هەولێر باڵا دەستی خۆیان نواند بوو لە یارییەكە و یاریزانانی تیپی میوانیش بەهێرشی پێچەوانە وەڵامی هێرشەكانی هەولێر یان دەدایەوە تاخولەكی 94ی یارییەكە یاریزان هەڵگوردمەلا محمەد بە تۆماركردنی گۆڵی چوارەم كۆتایی بە كەرنەڤاڵی گۆڵەكانی هەولێرهێناو یارییەكە بە ئەنجامی(4-1)گۆڵ بۆیانەی هەولێر بەكۆتایی هات،یانەی كەركوكیش لەدەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی سەناعەی بردەوە بە تاكە گۆلێكی یاریزان ئەحمەدحوسنی لە خولەكی 20ی یارییەكە تۆماری كرد، یانەی زاخۆش لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نەفتی باشور لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانە بە سێ‌ گۆڵ یەكسان بوون.ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
قوە جەوییە-مینا(3-1)گۆڵ
شورتە-مەسافی(1-0)گۆڵ
كەربەلا-نەجەف(2-2)گۆڵ
كارەبا-نەفت(2-1)گۆڵ
ریزبەندی یانەكان
1-شورتە47خاڵ
2-قوە جەوییە 41خاڵ
3-زەورا40خاڵ
4-دهۆك 37خاڵ
5-هەولێر37خاڵ
Top