بێکهام گریبەستەکەی نوێ نـــاکـــاتەوە لەگەڵ یانە پاریسیەکە

بێکهام گریبەستەکەی نوێ نـــاکـــاتەوە لەگەڵ یانە پاریسیەکە
داڤید بیکهام ، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە لەگەڵ یانەکەیدا.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو یاریزانە بەڕەگەز ئینگلیزیە ، بە ڕۆژنامەی " لیکیب"ی فەڕەنسی ڕاگەیاندووە بێکهام گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسیدا.

بێکهام لەو کاتەوەی ڕوویکردۆتە یانەی پاریس سانجیرمانەوە بۆ ماوەی 459 خولەک یاری کردووە و چەندین پاسی یەکلا کەرەوەی داوە کە گۆڵی پێ تۆمار کراوە.

ئەو یاریزانە تەمەن 38 ساڵە لەلایەن یانەکەیەوە بانگهێشتی نویکردنەوەی گریبەستەکەی بۆ دەکرێت و پێشتریش کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر ئاشکرایکربوو کە لارییان نیە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی بێکهام.

جێگای باسە بێکهام پێشتر لە هەریەک لە یانەکانی مانچستەر یونایتید و ڕیاڵ مەدرید و میلان و لۆس ئەنجلس گالاکسی یاریکردووە و گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەی پاریس تاکوو کۆتایی ئەم وەرزە درێژەی هەیە.





خەندان
Top