مۆیس شوینگرەوەی ڕۆنی دیاریکردووە ویاریزانێکی ڕیاڵە
ڕۆژنامەی The Sun ی ئینگلیزی بڵاویکردۆتەوە، مۆیسی ڕاهێنەری ئێستای ئێڤەرتۆن و داهاتووی مان یونایتید ئەگەر نەیتوانی پارێزگاری لە واین رۆنی بکات ، ئەوا هەوڵ دەداتکەریم بنزیمای هێرشبەری فەڕەنسی و یانەی ریاڵ مەدرید بەدەستبهێنێت.
لە ئێستادا داهاتووی بنزیما لە یانەی ریاڵ مەدرید دیار نیە و ئەگەری رۆشتنی لێدەکرێت ، بە پێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیاش ، یانەی ریاڵ مەدرید دەستبەرداری چەند هێرشبەرێکی دەبێتو هێرشبەری نوێ دەکڕێت.
جێگای باسە دیڤد مۆیس بۆ ماوەی شەش ساڵ بە ڕەسمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئەنجامداو شوینی فیرگسۆن دەگرێتەوە لە وەرزی داهاتوودا.
خەندان
