ریاڵ مەدرید لەبەرشلۆنەی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی

ریاڵ مەدرید لەبەرشلۆنەی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی
لەهۆڵی (O2 Arena) ی شاری لەندەن و لەقۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ تۆپی باسکە، هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید بەیەکگەیشتن.

لەیارییەکی ئاست بەرزدا یاریزانانی بەرشلۆنە چارەکەکانی یەکەم و سێهەمیان لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا، لەبەرامبەردا ریاڵ مەدرید چارەکەکانی دووەم و چوارەمی بردەوە، ئەنجامی کۆتایی یارییەکەش بەجیاوازیی 7 خاڵ و (74-67) بەسووی یانەی ریاڵ مەدرید بوو.

بەو بردنەوەیەش ریاڵ مەدرید گەیشتە یاریی کۆتایی خولەکە و سبەینێ لەهەمان هۆڵ روبەروی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی دەبێتەوە.





خەندان-
Top