میسی ڕەتیدەکاتەوە بیکەنە فیلم

میسی ڕەتیدەکاتەوە بیکەنە فیلم
پاش ئەوەی یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی هۆڵیۆدی بواری دەرهێنانی فیلم ، بڕیاریدا کە ژیانی میسی بکاتە فیلم و لە شێوەی چیرۆکێکدا بەرهەمی بهێنێت ، بەڵام لای خۆیەوە ئەستێرەی ئەرجەنتینی ڕەتیکردەوە ئەو کارە ئەنجامبدرێت.

هۆکاری ڕەتکردنەوەی بیرۆکەی دەرهێنانی فیلمێک بۆ میسی ، دەگەڕێتەوە بۆ خێزانەکەی میسی کە ڕازی نەبوون کوڕەکەیان " میسی " ژیانی بکرێت بە چیرۆکێک و بڵاوبکرێتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، کۆمپانیایەکی گەورەی هۆڵیود بەناوی " Epic Pictures" ، بڕیاریدا فیلمێک بۆ ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنیل میسی بەرهەم بهێنێت ، فیلمەکەی میسی لە سەر ژیانی ئەو یاریزانە دەبێت و باس لە کۆمەڵە چیرۆکێکی میسی دەکات لە منداڵییەوە تاکوو گەورە بوون هەروەها بەدەستهینانی چوار جار نازناوی تۆپی ئاڵتونی ، کە دەدرێت بە باشترین یاریزانی جیهان ، وە چۆنیەتی دروستبوونی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەدا لە منداڵیەوە ، هەروەها چۆن بە هەژاری دەستی پێکردووە لەگەڵ خێزانێکی هەژاردا و دواتر بەهۆی کەمی هۆڕمۆنەوە مەترسی لەسەر ژیانی دروست بووە ، بەڵام بەهۆی نەشتەرگەرییەکەوە بەرەو باش بوون چووەو ئێستاش باشترین یاریزانی جیهانە.

بڕیار وابوو کە لە دوای ڕازیبوونی میسی ، دەست بکرایە بە کار کردن لەسەر فیلمەکە و لە هاوینی ساڵی ٢٠١٤ دا پەخش بکرێت.

بەڵام خێزانەکەی میسی ڕەتیانکردەوە کە ئەو جۆرە فیلمە لەسەر میسی بەرهەم بهێنرێت و لە ئێستاشدا کۆمپانیاکە کارەکانی ڕاگرتووە لەسەر بیرۆکەکەی.






خەندان-
Top