سبەی هەینی دێرین و هه‌ندرێن دوایاری جامی كیا ئەنجام دەدەن
بریارە رۆزی هەینی رێكەوتی 10-5 واده‌ی دوایاری پاڵه‌وانێتیی كیا جامی كیشوه‌ره‌كانی 2013 یه له‌یاری فوتساڵ بۆ تیپه میللییه‌كان كه‌هه‌ردوو تیپی دێرینی سلێمانی و هه‌ندرێنی هه‌ولێر ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
سه‌عات 4 ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینی 10-5-2013 له‌هۆڵی سه‌نته‌ری بلو له‌هه‌ولێر یارییه‌كه ده‌ستپێده‌كات و مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌تیشی بۆده‌كرێت، جگه له‌خه‌ڵاتی تیپی یه‌كه‌م، چه‌ندین خه‌ڵاتی گرانبه‌هاش بۆجه‌ماوه‌ری ئاماده‌بووی یاریی كۆتایی دانراوه و له‌ڕێگه‌ی تیروپشكه‌وه ئه‌و خه‌ڵاتانه دابه‌ش ده‌كرێن و ئاماده‌بوونیش له‌یارییه‌كه به‌خۆڕایی ده‌بێت.
وه‌ك پێشتریش ئاشكراكرابوو خه‌ڵاتی تیپی یه‌كه‌م به‌شداریكردنه له‌پاڵه‌وانێیی نێوده‌وڵه‌تیی كیا كه‌كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو له‌به‌رازیل ده‌بێت و نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان شانبه‌شانی نوێنه‌رانی 8 تیپی وڵاتانی به‌رازیل، ئه‌رجه‌نتین، پیرۆ، چیلی، ئوردن، هۆڵه‌ندا، باشووری ئه‌فریكا، فه‌ڕه‌نسا به‌شداریی تێدا ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه ئاماده‌ی یاریی كۆتایی جامی كیشوه‌ره‌كانی 2013 ده‌بێت كه‌ڕۆژی 30-6-2013 له‌هه‌مان وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كیا مۆتۆرز سپۆنسه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یه.
شایه‌نی باسه كۆمپانیای نیم- تاكه بریكاری كیا مۆتۆرز له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاری یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی رێكخستووه
