لە خولی نایابی كوردستان هەولێرو ئارارات شەڕ بۆ پلەی دووەم دەكەن،زاخۆ و سێمێلیش شەڕی مانەوە دەكەن

لە خولی نایابی كوردستان هەولێرو ئارارات شەڕ بۆ پلەی دووەم دەكەن،زاخۆ و سێمێلیش شەڕی مانەوە دەكەن
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی بیست و شەشەمی دواین یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لەم وەرزە، بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە بە ئەنجامدانی حەفت یاری پەردە لەسەر یارییەكانی ئەم وەرزە دادەخرێت و چواریانەش شەڕ بۆپلەی دووەم و مانەوە لەخولەكە دەكەن، یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەكات، لەم یارییەشدا هەردوو یانە چاویان لەبەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە دەبێت، یانەی هەندرێنیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی هەولێری دووەمی ریزبەندی یانەكان دەكات، یانەی هەولێریش بۆئەوەی پلەی دووەم خولی نایاب بەدسەت بهێنێ‌ پێویستی بە سەركەوتنە یاخود بە دەست هێنانی خالێك دەبێت بۆئەوەی پلەی دووەی مسۆگەر بكات و یانەی هەندرێنیش هیچ كاریگەری نابێت لەسەری ئەنجامی یارییەكە،یانەی بروسكیش لەسەر یاریگای خۆی كە دابەزیوە لە خولی نایاب و هیوایەكی نەماوە لەبەرامبەر یانەی ئارارات یاری دەكات، یانەی ئاراراتیش هەمووهەولێك دەدات بۆئەوەی سەركەوتنی گەورە بەدەست بهێنێ‌ و خۆی بگەینێتە پلەی دووەمی خولەكە یاخود هەر چی نەبێ‌ پلەی سێ‌ یەمی پێ‌ ببرێت چونكە بە دۆڕانی خۆی و بەسەركەوتنی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پلەی سێ‌ یەمیش لەدەست دەدات، لە شاری دهۆكیش هەردوویانەی دۆهك و سلێمانی بەیەك دەگەن، ئەنجامی ئەم یارییەش هیچ سودێكی نابێ‌ بۆ هیچ كام لەم یانانە،لە شاری كەلاریش هەردوویانەی هەلۆو شێروانە ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە ئەم یارییەش وەكو یارییەكانی ترە و هیچ سودێكی نیە بۆ یانەكان، لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو یانە هەوڵی بەدەست هێنانی ئەنجامی باش دەدەن،لە شاری كەركوكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی كەركوك و زێرەڤانی پاڵەوانی ئەم وەرزی خولی نایابی كوردستان ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، سەركەوتنی ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە هیچ كاریگەری نابێ‌ بۆسەر ریزبەندی خولەكە،لەسەر یاریگای بارزانیش لە شاری زاخۆ لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیە كە چارەنوسی هەردوو یانەی پێوە بەندە یانەی زاخۆ ڕووبەرووی یانەی سێمێل دەبێتەوە، لەم یارییەش هەردوو یانە هەوڵی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە دەدەن بۆئەوەی لە خولی نایابی كوردستان بمێنەوە، یانەی سێمێل تەنیا بە سەركەوتن لە خولی نایابی كوردستان دەمینێتەوە، یانەی زاخۆش بەیەك خاڵ مانەوەی خۆی لە خولی نایاب دەپارێزێت، سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر30-3 پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ئەنجام دەدرێت.
ئەمەش ریزبەندی یانەكان لە دواین هەفتەی یارییەكان.
-زێرەڤانی 50خاڵ
2-هەولێر42خاڵ
3-ئارارات 40خاڵ
4- پێشمەرگەی سلێمانی 38خاڵ
5-پێشمەرگەی هەولێر32خاڵ
6-هەندرێن 32خاڵ
7-كەركوك31خاڵ
8-دهۆك 31خاڵ
9-هەلۆ 30خاڵ
8-شێروانە29خاڵ
10-سلێمانی 29خاڵ
12-زاخۆ28خاڵ
13-سێمێل 26خاڵ
13-بروسك 24خاڵ
Top