سێ ڕاهێنەری بۆ شوینگرەوەی فیرگسۆن

سێ ڕاهێنەری بۆ شوینگرەوەی فیرگسۆن
دوێنێ سێر ئەلێکس فیرگسۆنی تەمەن 71 ساڵ ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد دەستی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی کێشایەوەو بریارە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا جێبەجێبکرێت ، ئەمەش پاش 27 ساڵ لەگەڵ یانەی شەیتانە سورەکان و بەدەستهینانی 38 نازناو بۆ یانەکە.

ڕۆژنامەی "تایمز"ی بەریتانی ڕایگەیاندووە "دیڤد مویس" ، ڕاهێنەری یانەی ئێڤەرتۆن نزیکترین ڕاهێنەرە بۆ شوینگرەوەی فیرگسۆن و ئەگەری هەیە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ، لەلایەن ئیدارەی مان یونایتیدوە وەک ڕاهێنەر دەستنیشان بکرێت.

بەڵام لەلایەکی ترەوە هاندەرانی یانەی مانچستەر یونایتید بەشیکیان پییان باش نیە مویس شوینی فیرگسۆن بگرێتەوەو مۆرینۆ بە باشتر دەزانن بۆ ئەو پۆستە و بەشیکی دیکەشیان یورگن کلۆبی ڕاهینەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بە باشتیر دەزانن بۆ ئەو پۆستە.





خەندان
Top