پێنچ یاریزان"هێڵی سورە" لە بەرشلۆنە
ڕۆژنامەت مۆندۆ دەڵێت :" پێنچ یاریزان هەن لە یانەی بەرشلۆنەدا ، کە یانەکە نایەوێت بیانکاتە بازاڕی گواستنەوەو هێڵی سوریان لەسەرە.
بە پێی هەواڵی مۆندۆ ، ئەو پێنچ یاریزانە بریتین لە : باشترین یاریزانی چوار ساڵی ڕابردووی جیهان " لیۆنێل میسی" تەمەن 25 ساڵ ، هەروەها یاریزانی ئیسپانی چاڤی هێرناندێزی 33 ساڵ و ئەندرێس ئینێستای 28 ساڵ ، جیرارد پیکی بەرگریکاری تەمەن 26 ساڵ و بۆسکێتسی تەمەن 24 ساڵ.
یانەی بەرشلۆنە لەم وەرزەدا خولی ئیسپانی بەدەستهێنا و ماڵئاوایکرد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورپا ، کە یەکێک بوو لە ئامانجەکانی یانەی بەرشلۆنە ، بەڵام دەیەوێت بە کڕینی یاریزانی نوێ ، لە وەرزی داهاتوودا زۆر بە بەهێزی بگەڕێتەوە بۆ بەدەستهینانی ئامانجە گەورەکان ، کە یەکێکیان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە
خەندان
