براکەی کاڤانی ،پەیوەندی براکەیی و ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات
گاگلیلامۆنی ، برای کاڤانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی " کیس ناپۆلی" دەڵێت :" ئەگەرێک هەیە بۆ گواستنەوەی براکەم لە ئیتاڵیاوە بۆ ئیسپانیا ، چونکە یانەی ریاڵ مەدرید کاڤانی زۆر لا گرنگە ،براکەشم خۆی دەیەوێت لە خولی ئیسپانی یاریبکات و یەکێکە لە هیواکانی ژیانی وەرزیشی.
براکەی کاڤانی دەڵێت : کێشەی نێوان ڕیاڵ مەدرید وناپۆلی تەنها لەسەر بڕی تێچوونی کاڤانییە ،چونکە ڕیاڵ مەدرید پارە کەمتر دەدات لەوەی کە یانەی ناپۆلی داوای دەکات.
جێگای باسە کاڤانی تەمەن 26 ساڵ ، بۆتە گرنگی چەندین یانە لەوانە مانچستەر سیتی کە ڕاهێنەری یانەکەی " رۆبێرتۆ مانچینی" سەرسامە بە ئاستی کاڤانی.
خەندان
