بلان مەشقی ڕۆمای ڕەتکردەوە

بلان مەشقی ڕۆمای ڕەتکردەوە
لۆران بلانی بە ڕەگەز فەڕەنسی مەشقی یانەی رۆمای ئیتاڵیا ڕەتدەکاتەوە ، ئەمەش پاش ئەوەی یانە ئیتاڵیاکە زیمانی ڕاهینەری پێشوی دورخستەوە.

بلانی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی :لیکیب:ی فەڕەنسی دەڵێت : یانەی رۆما بە ڕەسمی داوایان لێکردم ببمە ڕاهێنەری یانەکەیان ، بەڵام لە دوای چەند گفتوگۆیەک ڕەتمکردەوە ببمە ڕاهێنەر رۆما.

بلان ئەو هۆکارانە ئاشکرا ناکات کە بووە هۆی ڕێنەکەوتنی نێوان ئیدارەی رۆما و خۆی و بەڵام دەڵیت هیوام وایە لە داهاتوودا ببمە ڕاهێنەری یانەیەک.





خەندان
Top