پێنج یاریزانی ئافرۆدێت بۆ هەڵبژاردەی عێراق بانگهێشت كران
دوای ئەوەی لەخولی عێراقیدا ئاستێكی بەرزیان پیشانداو سەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی خولەكە، پێنج كچە یاریزانی تۆپی دەستی ئافرۆدێت بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەكرێن.
هەفتەی رابردوو لەشاری هەولێر لەقۆناغی یەكەمی خولی تۆپی دەستی كچانی یانەكانی عێراقدا، كچانی یانەی ئافرۆدێت توانیان ئاستێكی بەرز پیشان بدەن و بەپلەی دووەمی گروپەكەیان سەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی خولەكە كەلەداهاتوویەكی نزیكدا دەكرێت و پالەوانی عێراق دەردەكەوێت.
دوابەدوای ئەو ئاستە باشەش، لەلایەن نوێنەرانی تۆپی دەستی عێراقەوە پێنج كچە یاریزانی ئافرۆدێت بۆ هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق دەست نیشان كراون و بەم نزیكانەش لەگەڵ تەواوی یاریزانەكانی دیكەی بانگهێشت كراودا مەشق و هەڵسەنگاندنی كۆتایی ئەنجام دەدرێت و بەپێی سەرچاوەیەكیش لە تۆپی دەستی عێراقی، كچانی ئافرۆدێت لەریزی باشترینەكاندان
ئەو پێنج یاریزانەی ئافرۆدێت بریتین لە ( چاوان صەلاح – بانو كامیل – بەهار عوسمان – شنیار بورهان – سروشت فەرهاد) .
