فەجر ئیبراهیم لەگەڵ دهۆك بەردەوام دەبێ
دوای ئەوەی یانەی دهۆك لە دواین دوویاری خۆیدا لە هەردوو جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا و خولی بژاردەی عێراقی دووچاری دوو شكستی پێش بینی نەكراوو بوون لەسەر دەستی هەردوو یانەی فەیسەلی ئوردەنی و زەورای شاری بەغداد، فەجر ئیبراهیمی ڕاهێنەری بەڕەگەز سوری یانەی دهۆك لە رۆژی دووشەممەوە داوای دەست لەكاركێشانەوەی كردبوو لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكە ئەیوش بەهۆی ناڕازی بوون لەو ئەنجامە خرپانەی كە یانەكە لە دوویاری ڕابردوو بەدەستی هێناوە، بۆیە لەدوای یاری یانەكەی لەبەرامبەر زورا كە یانەی دهۆك بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ دۆڕا، داوای دەست لەكاركێشانەوەی كرد لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی دهۆك، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست رۆژنامەی خەبات كەوتون لە شاری دهۆك، دەستەی كارگێری یانەی دهۆك ئەوبریاری ڕەت كردۆتەوە كە ڕاهێنەری ناوبراو داوای دەست لەكاركێشانەوەی كردبوو لە پۆستەكەی، بۆیە داوایان كردوە كە فەجر بەردەوام بێت لە سەرپەرشتی كردنی یانەی دهۆك لە هەردوو خولی بژارەی عێراقی و جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا، كە بریارە لە 15ی ئەم مانگە یانەی دهۆك لە یارییەكی چارەنوسازدا لە جامی ئاسیا لە وڵاتی كوێت ڕووبەرووی یانەی كوێتی كوێتی ببێتەوە ولە خولیب ژاردەش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی تەلەبە دەبێتەوە، هەموو ئەگەرەكانی واز هێنان و دەست لە كاركێشانەوەی ناوبراوبۆ یاری دوای كوێتی كوێتی بمێنێتەوە، لە ئێستاشدا دەستەی كارگێری یانەی دهۆك چاوی لەوەیە كە لە جامی ئاسیا ئەنجامی باش تۆماربكات
