قەرەداغ نازناوی كیك بۆكسینگی كوردستانی بەدەست هێنا

قەرەداغ نازناوی كیك بۆكسینگی كوردستانی بەدەست هێنا
كارزان كانەبی

وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر گرنگی دانی زیاتر بە یاری كیك بۆكسینگ لە شارەكانی كوردستان و خۆئامادە كردن بۆپاڵەوانیتیەكانی عێراق،بەڕەووپێش بردنی زیاتری ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستان، بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی كیك بۆكسینگی كوردستان و بەهاوكاری لقی سلێمانی یەكێتەكە و بەبەشداری 17یانەی شارەكانی كوردستان پاڵەوانێتی كیك بۆكسینگی یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لە پاڵەوانیتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو یانەكانی بەشداربوو لە ماوەی سێ‌ رۆژی پاڵەوانیتیەكە كێركێ‌ بەهێزیان دەكرد لە نێوان یەكتری لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیتیەكە لە سەرجەم كێشە جیاوازەكان،بریاریشە لە ئایندەی داهاتوو گرنگی زیاتر بەم یارییە بدرێت و چەند خولێك لە بەرنامەدایە بۆ پێشكەوتنی زیاتری ئەم یارییە لە تەواوی شارەكانی كوردستان ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانیتیەكەش بەم شێوەی خوارەوەبوو.

1-یانەی قەرەداغ 30خاڵ

2-یانەی یانەی شەقلاوە29خاڵ

3-یانەی خانەقین 26خاڵ

لەكۆتایشدا لەلایەن ئامادەبووان خەڵات و دیاری بەسەر تیپ و یاریزانە سەركەوتوەكان دابەشكرا.
Top